رێكخستنێكی هۆله‌ندی هاوكاری قوتابیانی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌م رێكخستنه‌كه تایبه‌ته به هاوكاری كردنی قوتابییه ئاواره‌كان
رێكخستنێكی هۆله‌ندی كه به ناوی، سپارك، ناسراوه و تایبه‌ته به هاوكاری كردنی قوتابیانی زانكۆ، هه‌وڵ ده‌دات هاوكاری قوتابیانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات، ئه‌وانه‌ی له زانكۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی به خوێندنیان ده‌ده‌ن.
ئه‌م رێكخستنه مانگانه بۆ هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 280 دۆلاری ئه‌مریكیی ته‌رخان كردووه، ئه‌مڕۆش 261 قوتابی كه پێشتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌ریمی كوردستان وه‌رگیرابوون خه‌رجی مانگێكیان بۆ خه‌رج كرا.
رێكخستنی، سپارك، له ساڵی 1990 له وڵاتی هۆله‌ندا دامه‌زراوه، ئه‌ره‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخستنه هاوكاری كردنی ئه‌و قوتابیانه‌یه كه له‌به‌ر شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆیی ئاواره ده‌بن و له وڵاتانی تر به‌رده‌وامی به خوێندنیان دده‌ن.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو هاوكاری ئه‌و قوتابییه سوورییانه‌ی كردووه كه له زانكۆییه‌كانی توركیا و لوبنان و ئۆردن به‌رده‌وامییان به خوێندن داوه ، ئه‌م ساڵه‌ش هاوكاری قوتابیانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات كه له زانكۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی به خوێندنیان دده‌ن.
دارشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د