ئه‌سه‌د به‌مه‌رج ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌ست

K24 ـ هه‌ولێر
سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست به مه‌رجێك "تیرۆریستان" سوود له‌و ئاگربه‌سته نه‌بینن.
سه‌رۆكی رژێمی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د گوتی: "ئێمه ئاماده‌ین بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به مه‌رجێك تیرۆریستان هاننه‌درێن و سوود له ئاگربه‌سته‌كه نه‌بینن".
ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وان ئاماده‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستن، به‌ڵام كاره‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌وه‌ی چی له‌سه‌ر زه‌ویی ئه‌نجامده‌درێ، وه‌كوو رێگه‌گرتن له تیرۆریستان به‌وه‌ی سوود له ئاگربه‌ست ببیینن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان".
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته توركیا رێگه‌ی لێ بگیرێت له ناردنی "تیرۆریستان" و پێدانی چه‌ك و هاوكارییكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی رووسیا بوه‌ستێندرێت و ئابڵوقه‌ی سه‌ر ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان هه‌ڵبگیرێت.
وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان له (میونشن)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا رۆژی 12/2/2016 بڕیاریاندا به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا، به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كرا و سوپای سووریا به‌رده‌وامبوو له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی به پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، وه‌رگێڕانی: ن.ف