ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: ئامانجمان راكێشانی سەرنجی گەشتیارانە

"تەنھا پشت بە جۆرێكی گەشتوگوزار نابەستین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3bef8155-3564-4dcf-aa28-eb1d5e289e5f/festivali%20xiliskandni%20haji%20omaran2.ism/manifest

K24 - حاجی ئۆمەران:

نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئامانجیان لە ئەنجامدانی فیستڤاڵی بەفر و چالاكیەكانی دیكە، راكێشانی سەرنجی گەشتیارانە بۆ ھەرێمی كوردستان و بووژانەوەی كەرتی ئابوورییە.

نادر روستی بە (كوردستان24)، گوتی: "وەك دەستەی گەشتوگوزار پەرە بە ھەموو جۆرەكانی گەشتوگوزار دەدەین، وەرزش یەكێكە لەو جۆرانەی كە گرنگیی پێدەدەین، ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە گرنگیی دەبێت بۆ ناساندنی ھەرێمی كوردستان و چالاككردنی جۆرەكانی گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی تەنھا پشت بە جۆرێكی گەشت و گوزار نەبەستین".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "یەكێك لە ئامجەكانمان لەو جۆرە چالاكیانە راكێشانی سەرنجی گەشتیارانە لە وڵاتانی دیكەوە بۆ ھەرێمی كوردستان، ئامانجی سەرەكی گەشتوگوزار بوژانەوەی كەرتی ئابوورییە لە ھەرێمی كوردستان بە تایبەتیی لەو كاتەدا كە بتوانین ئەمە بكەین ھەنگاوێكی باشە بۆ پاڵپشتیكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان".

دوێنێ دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بۆ ھاوكاریی چەند دامەزراوەیەكی دیكە فیستیڤاڵی بەفریان لە شاردێی حاجی ئۆمەران ئەنجامدا، چالاكییەكانی ئەم فیستیڤاڵە بریتیبوون لە خلیسكانی سەربەفر، سەرکەوتن بەسەر شاخ، پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل.

لە ساڵی 1957 بۆ یەكەمجار فیستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر لە ناوچەی باڵەكایەتیی ئەنجامداراوە، لەم چەند ساڵەی دوایشدا جارێكی دیكە ئەو وه‌رزشه‌ نوێكراوەتەوە، بە گوتەی بەرپرسانی حكوومەت لە ناوچەكە و دەسەتی گەشتوگوزار، ئەو جۆرە چالاكیانە گرنگیی خۆیان دەبێت لە راكێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان.

ئا: ھەڤاڵ مەلا