داقووق.. بە ھەزاران دۆنم گەنم رووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە

ئەو نەخۆشییە تەنیا تووشی بەرھەمە کشتووکاڵییەکانی سنووری داقووق نەبووەتەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d7a98a38-e956-476d-9470-6752fac4162b/kshtwkall%20karkuk.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

ئەمە بە هەزاران دۆنەمی بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی گوندەکانی سنووری داقووقە لە پارێزگای کەرکووک کە بەھۆی نەخۆشییەوە رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە.

جوتیارێكی داقووق لەمبارەوە دەڵێت: "لایەنی پەیوەندیدار بێ ئاگان لە رەوشی جوتیاران، جوتیاران ھەموویان قەرزارن و حكوومەتیش داوای گرێبەست و پارەی ئاومان لێدەكات ئێمە بەچی بیدەین".

جوتیارێكی دیكە كە گەنمەكانی توشی نەخۆشیی بوونە دەڵێت: "دوو ساڵە ئێمە بە قەرز كشتوكاڵ دەكەین، پارەمان لای حكوومەتە".

مەھدی مووبارەک، بەرێوەبەری کشتووکاڵی کەرکووک بە (كوردستان 24) راگەیاند:" ئێمە تیمێكی پسپۆڕمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو ناوچانە بكەن و لە ھۆكاری ئەو نەخۆشییە بكۆڵنەوە، كە لە سنووری داقووق دەركەوتووە، لەمبارەیەوە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاگادار دەكەینەوە، ئەوەی لە توانامان دابێت دەیكەین بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو جووتیارانە بكەینەوە".

ئەو نەخۆشییە تەنیا توشی بەرھەمە کشتووکاڵییەکانی سنووری داقووق نەبووەتەوە , بەڵکوو سنووری کەرکووک و خورماتوو و ناوچەی گەرمیانیشی گرتووەتەوە، وەک جووتیاران ئاماژەیان بۆ کرد ئەمە یەکەمجارە نەخۆشیی لەو جۆرە رووبەڕووی بەرھەمەکانیان ببێتەوە.

داڕشتنی: شنۆ محەممەد