روانگه‌ی سووریا: 18 گوند له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێندرا

K24 ـ هه‌ولێر
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سوپای سووریا له ناوچه‌ی حه‌له‌ب 18 گوندییان له ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووریا، پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای حكوومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی، به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی رووسیا گه‌یشتووه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له رێگای سه‌ره‌كیی شاری ره‌ققه و 40 كیلۆ مه‌تر له‌و رێگایه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
روانگه‌ی سووریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، سوپای سووریا به دووریی 25 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به پشتیوانیی "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و پشتیوانیی هێزی وشكانیی حزبوڵای لوبنان و وڵاتی ئێران".
هاوكات ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا ژماره‌یه‌ك گوندییان له ده‌ستی داعش له‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نێوان رووسیا و ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه له سووریا چڕبووه‌ته‌وه، بۆ پشتگیرییكردنی رژێمی ئه‌سه‌د له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، رووسیا هاته نێو جه‌نگی سووریا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی له سووریا ده‌ستپێكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، له رێگای فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان كردووه له شاره‌كانی ره‌ققه و دێرئه‌لزوور و حه‌سه‌كه و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه له سووریا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، وه‌رگێڕانی: ن.ف