ته‌رمی دوو فڕۆكه‌وانه كورده‌كه گه‌یه‌نرانه‌وه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پێشوازی لە تەرمی دوو گەنجی دیكەی كورد كرد.
بەڵام ئەمجارە ئەو گەنجانە دوو فڕۆكەوانی كوردن، ئاسمانی عێراقی بوون، بە ناوەكانی نەقیب (ئەحمەد نەھرۆ) خەڵكی شاری سلێمانی و مولازمی یەكەم (ئومێد جەوھەر محەممەد) تەمەن 25 ساڵ كە خەڵكی شاری ھەولێرە.
شەوی رابردوو لە ناوچەی حەبانییە نزیك پارێزگای ئەنبار ھێلیكۆپتەرێك كەوته خوارەوەو لە ئەنجامدا ھەردوو فڕۆكەوانەكه‌ی، كه كورد بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
بە گوێره‌ی وتەی ئەفسەرانی ھێزی ئاسمانی عێراقی، فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه‌و رێكخراوه‌كه‌ش لە تویتەر بەرپرسیارەتی خۆی له خستنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه راگه‌یاندووه.