ئافره‌تانی سووریا ده‌بنه هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له باکووری کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی سووریا ئاواره بوونه، چ بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بێ یان هه‌وڵیان داوه ده‌ربازی وڵاتانی ئه‌وروپا ببن.
شاری كلیسی باکووری کوردستان، شارێكی هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی سووریا له‌و شاره‌دا نیشته‌جێبوونه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تێكه‌ڵی یه‌كدی بوونه و هاوسه‌رگیرییان كردووه.
دیاره‌ده‌یه‌كی سه‌یر له‌و شاره‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش دیاره‌ی دوو ژنی یه له ناو پیاوانی ئه‌و شاره‌دا و ژماره‌یه‌كی زۆری پیاوان ئافه‌رته ئاواره‌كانی سووریایان ماره كردووه .
به‌پێی ئاماره‌كان ئه‌م دیارده‌یه به رێژه‌ی 100% زیادی كردووه و هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی زیادبوونی رێژه‌ی كێشه كۆمه‌لاتییه‌كان له‌و شاره‌دا.
له دادگای شاری كلیسی داواكاریی ئافره‌تان له‌سه‌ر پیاوه‌كانیان بو دابینكردنی (خه‌رجیی) زیادی كردووه، ئه‌م داواكارییانه‌ش له لایه‌ن ژنانی یه‌كه‌م تۆمارکراون، كه به‌هۆی بوونی ژنی دووه‌م له لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه پشتگوێ خراون یان هه‌ر خۆیان جیابوونه‌ته‌وه.
ئاماره‌كانی دادگای كلیسی ئه‌وه‌ش دیار ده‌كه‌ن، حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌لای خۆیه‌وه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و منداڵان دبنه قوربانیی ئه‌م جۆره كێشانه.
بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی تورکیا پێش شه‌ڕی سووریا، ژماره‌ی دانیشتوانی شاری كلیسی، 90 هه‌زار كه‌س بوو، ئێستا ئاماره‌كان ئاماژه به هاتنی 150 هه‌زار ئاواره‌ی سووریا بۆ ئه‌و شاره دكه‌ن.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د