ئه‌ردۆغان: هه‌موو جۆره كرده‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى ئه‌نجامده‌ده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به‌رگرى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى كرد له باره‌ى بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانه‌وه.
له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوودا، تۆپخانه‌كانى توركيا كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، به تايبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان.
بۆردومانى توركيا بۆ رۆژئاواى كوردستان كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له ئاستيى نێوده‌وڵه‌تييدا داوا له توركيا كرا ده‌ست له بۆردومانكردنى يه‌په‌گه هه‌ڵبگرێت و ره‌وشى سووريا ئاڵۆزتر نه‌كات.
بۆردومانه‌كانى توركيا دواى ئه‌وه هاتن، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌عزازى نزيك كانتۆنى عفرين پێشڕه‌وييان كرد.
پێشڕه‌ويكردنى يه‌كينه‌كان، توركياى هێنايه ده‌نگ و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته رايانگه‌ياند، رێگه ناده‌ن ئه‌عزاز بكه‌وێته ده‌ست كورد.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه ستراتيژييه‌كان، ئه‌گه‌ر يه‌كينه‌كان ئه‌عزاز رزگار بكه‌ن، ئه‌وا كانتۆنى عفرين ده‌به‌سته‌وه به كوبانێ و جزيره‌وه و به‌و جۆره رۆژئاواى كوردستانى يه‌كپارچه بنياتده‌نێن.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، سوپاى توركيا به پشتبه‌ستن به بنه‌ماى "به‌رگريكردن له خۆ" بۆردومانى هێزى يه‌كينه‌كان ده‌كات.
گوتيشى: "توركيا مافى هه‌يه هه‌موو جۆره پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى له ناو سووريا ئه‌نجامبدات".
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له ئه‌نقه‌ره ته‌قييه‌وه و به هۆيه‌وه 28 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى توركيا كوژران و 61 كه‌سى ديكه كه زۆرينه‌ى ره‌هايان سه‌رباز بوون، بريندار بوون.
به‌رپرسانى توركيا پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ليان به ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام رێكخراوى هه‌ڵۆكانى ئازادى كوردستان به‌رپرسيارێتى خۆى له ته‌قينه‌وه‌كه راگه‌ياند.
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى، ساڵح موسليم ره‌تيكرده‌وه، يه‌كينه‌كان ده‌ستيان له كرده‌وه ته‌قينه‌وه‌كانى ناو توركيا هه‌بووبێت.
له وتاره‌كه‌يدا، سه‌رۆكى توركيا ره‌خنه‌ى له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ئيداره‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته گرت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رۆژى هه‌ينى رابردوو، ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا قسه‌يكرد و داوايكرد، ئه‌مريكا رێگرى بكات، له پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه.
له به‌رامبه‌ريشدا، ئۆباما رايگه‌ياند، پێويسته توركيا ره‌وشى سوريا ئاڵۆزتر نه‌كات و داوايكرد، ده‌ستبه‌جێ بۆردومانكردنى ناوچه كوردييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه رابگرێت و له به‌رامبه‌ريشدا داواى له يه‌په‌گه كرد، دان به‌خۆياندا بگرن.
له ماوه‌ى 3 رۆژى رابردوودا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، به‌ره‌و ناوچه‌كانى باشوورى حه‌سه‌كه پێشڕه‌وييان كرد، له برى ئه‌وه‌ى رووبكه‌نه ئه‌عزاز و به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و هێزه كوردييه رايگه‌ياند، ئه‌وان نايانه‌وێت ئه‌مريكاى هاوپه‌يمانيان له به‌رامبه‌ر توركياى نه‌يارياندا ئيحراج بكه‌ن.
ئا: ئ.هـ