چه‌ند پارتێكی باكووری كوردستان دژی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان لەگەڵ ئەوەنین نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی تورکیا بکرێت.
له 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری ساڵی 2016 بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له توركیا ته‌قێنرایه‌وه و تا ئێستا چاكنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر داهاتی هه‌رێم و ره‌وشی ئابووریی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان كه‌وتووه.
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر، عابد ئیكه، له لێدوانیكیدا بۆ (كوردستان24) گوتی: "ئیمه له بارۆدۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارین، به‌ڵام له باكووری كوردستان شه‌ڕێك هه‌یه و پێویسته سه‌ره‌تا شه‌ڕ بوه‌ستێت، ئه‌وكاته سامانی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا بنێردرێت".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یار دۆسكی دەڵێ: "به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی سه‌ره‌كیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌چێت، نزیكی 55 ملیۆن دۆلار زیان به ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا و به‌و هۆیه‌وه هه‌نارده‌كردن راوه‌ستاوه".
ئەمە لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ لە هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆڕییه‌كه چاكبكاته‌وه.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د