به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌رگه‌ى كێبڕكێى به‌رهه‌مى بيانى ناگرێت
K24 – دهۆك:
تا دێت به‌رهه‌می ده‌ره‌كی زیاتر بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داگیرده‌كات به جۆرێك له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا بوارێك بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی نه‌ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می كشتوكاڵی, ئه‌وه‌ش جوتیارانی ناوخۆیی بێزاركردووه و داوای ھاوكاری زیاتری حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ پارستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
يه‌كێك له كاسبكارانى عه‌لوه‌ى دهۆك، رايگه‌ياند، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌رهه‌مه‌كانى بازار به گشتيى بوونه‌ته به‌رهه‌مى بيانى و به‌رهه‌مى خۆماڵى ره‌واجێكى ئه‌وتۆى نه‌ماوه.