بارزانى گه‌يشته‌وه هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر:
دواى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وروپا هێنا و گه‌يشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخدا كه 11ى ئه‌م مانگه له ئه‌ڵمانيا به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌يه‌ك ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى سياسيى وڵاتانى جيهان و له سه‌روويانه‌وه ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌نجامدا.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا، بارزانى ژماره‌يه‌ك بڕيارى چاكسازى تايبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌ركردن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانيى بوون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بكرێت به ئه‌نجامدانى چاكسازى سياسى و ئيدارى و دارايى له هه‌رێمى كوردستاندا.