به‌هۆی 4 ته‌قینه‌وه‌ ده‌یان كه‌س له‌ دیمه‌شق كوژران

چوار ته‌قینه‌وه‌ گه‌ڕه‌كێكی باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریایان هه‌ژاندووه‌ ‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریا و روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایانگه‌یاند، به‌هۆی چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ باشووری دیمه‌شق، به‌لای كه‌م 30 كه‌س كوژراون.

ته‌له‌فزیۆنی سووریا بڵاویكرده‌وه‌: "30 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ كوژراون"، كه‌چی روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌: "31 كه‌س له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چوار ته‌قینه‌وه‌یه‌ كوژراون".

پێشتریش كه‌ناڵی مه‌نار سه‌ر به‌ حزبولڵا لوبنانی بڵاویكردبوویه‌وه‌: "به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، 22 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ كوژراون".

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز

و: م.ح