ئێران ده‌خوازێت رووسيا خاكه‌كه‌ى به‌كاربهێنێت

به‌رپرسێكى باڵاى رووسيا رايگه‌ياند، ئێران خوازياره‌ رووسيا خاكى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى توانا سه‌ربازييه‌كانى به‌كاربهێنێت.

K24 – هه‌ولێر:

به‌رپرسێكى باڵاى رووسيا رايگه‌ياند، ئێران خوازياره‌ رووسيا خاكى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى توانا سه‌ربازييه‌كانى به‌كاربهێنێت.

ڤلادیمێر كۆجین، راوێژكاری سەرۆك كۆماری رووسیا رایگەیاند، ئێران پارەی دیاریكراوی بۆ كڕینی مووشەكی سەربازیی داوەتە رووسیا و ئەوانیش مووشەكی ئێس 300 رادەستی ئێران دەكەن.

كۆجین گوتیشی: ئێران داوای جۆری پێشكەوتووی ئەو مووشەكانە دەكات و دانووستانەكان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە.

ئاشكراشیكرد، كۆماری ئیسلامی ئێران خوازیارە رووسیا بۆ پەرەدان بە توانا مووشەكی و سەربازییەكانی خاكی ئێران بەكاربھێنێت وەكوو ھاوكارییەكی ئەو وڵاتە بۆ رووسیا.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا، رووسيا له‌ ده‌رياى قه‌زوينه‌وه‌ به‌ ئاسمانى ئێراندا ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى باره‌گاكانى داعش له‌ سووريا كرد.

ئا: گوڵباخ به‌هرامى