كاره‌كانی په‌كه‌كه له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تره
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رسوڕمانی خۆی له كاره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاند و گوتی: "له ساڵه‌كانی 1992 و 200یش كه په‌كه‌كه په‌لاماری كوردستانیدا په‌یوه‌ندی به نه‌وته‌وه نه‌بوو".
عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گوتی: "كاره‌كانی په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه له هیچ یه‌كێك له پارچه‌كانی كوردستان".
عارف روشدی له پاره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: "ئێمه له به‌غدا یاخی نه‌بووینه، به‌ڵكو به‌غدا یاخی بووه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه مێژوو ده‌رده‌كه‌وێت كامه لایه‌نه كێشه دروست ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها 12%ی بودجه‌ی وه‌رگرتووه".
له باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی په‌كه‌كه‌وه گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بێت په‌یوه‌ندی به حزبه‌كانی باشووره‌وه هه‌یه نه‌ك په‌كه‌كه".
هه‌روه‌ها فایه‌ق گوڵی، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای سیاسه‌تی كوردستان گوتی: "له باره‌ی فرۆشتنی گازی سرووشتی منیش هاوده‌نگم له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و نابێت باشووری كوردستان گازی سرووشتی به توركیا بفرۆشرێت".
فایه‌ق گوڵپی، له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر پارتی و په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشییان هه‌بایه ئه‌وه رووی نه‌ده‌دا و خۆزگه ئه‌و رووداوه رووینه‌دابا".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌موو حزبه‌كانی باشووری كوردستان، هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی كوردستان 24، گوتی: "كاره‌كانی په‌كه‌كه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی كاروباری هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان له بناری قه‌ندیل داوای هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن له قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره تره".
بێركۆتی ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال كرد له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و رایگه‌یاند، مام جه‌لال هه‌وڵی زۆردا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ر بگرێت.