عارف روشدی: كاره‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ خزمه‌تی كورددا نییه‌

ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیش هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ نییه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7a340c33-a212-45c9-84ac-c334878ea4f3/harf.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ كاره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند و گوتی: "له‌ ساڵه‌كانی 1992 و 200یش كه‌ په‌كه‌كه‌ په‌لاماری كوردستانیدا په‌یوه‌ندی به‌ نه‌وته‌وه‌ نه‌بوو".

عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ گوتی: "كاره‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه‌ له‌ هیچ یه‌كێك له‌ پارچه‌كانی كوردستان".

عارف روشدی له‌ پاره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: "ئێمه‌ له‌ به‌غدا یاخی نه‌بووینه‌، به‌ڵكو به‌غدا یاخی بووه‌ و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ مێژوو ده‌رده‌كه‌وێت كامه‌ لایه‌نه‌ كێشه‌ دروست ده‌كات".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له‌ باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها 12%ی بودجه‌ی وه‌رگرتووه‌".

له‌ باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌ گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی له‌ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ حزبه‌كانی باشووره‌وه‌ هه‌یه‌  نه‌ك په‌كه‌كه‌".