دیمه‌شق.. له چوار ته‌قینه‌وه‌دا 83 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه، له گه‌ڕه‌كی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" له باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، نزیكه‌ی 83 كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
گه‌ڕه‌كی سه‌یده زه‌ینه‌ب، گه‌ڕه‌كێكی شیعه‌نشینی ئه‌و پارێزگایه‌یه و رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و زنجیره‌یه ته‌قینه‌وه راگه‌یاند و مانگی پێشتریش ئه‌و رێكخراوه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له دیمه‌شق ئه‌نجامدا و كه به‌هۆیه‌وه 71 كه‌س كوژران.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه هاوكاتن له‌گه‌ڵ لێدوانی جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا رووسه‌كه‌ی، له باره‌ی گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.
لای خۆیه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا گوتی: "پێویسته خه‌ڵك له‌بیریدابێت من سووریام رزگاركردووه".
سه‌رچاوه: BBC