ژنێكى به‌ساڵاچوو ئۆباما و مێشێل ده‌هێنێته جۆش
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك و خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا پێشوازييان له ژنێكى به‌ساڵاچوو كرد و به‌يه‌كه‌وه سه‌مايان كرد.
هه‌ريه‌ك له باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و مێشێل ئۆباماى هاوسه‌رى، له كۆشكى سپييدا پێشوازييان كرد له ڤێرجينيا ماكلۆرين، كه ژنێكى به‌ساڵاچووى ته‌مه‌ن 106 ساڵى دانيشتووى ويلايه‌تى ڤێرجينيايه.
ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى كه به ديدارى سه‌رۆكه ره‌شپێسته‌كه‌ى ئه‌مريكا شاد بووه.
ماڵپه‌ڕى كۆشكى سپى گرته‌ى ڤيديۆى پێشوازيكردنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه، روويه‌كى خۆش و قسه‌ى خۆشه و به په‌له هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته مێشێل ئۆباما، به‌ڵام ئۆباما به پێكه‌نينه‌وه ئامۆژگارى ده‌كات له‌وه‌ى هێمن بێت و په‌له نه‌كات.
رۆژنامه‌ى تێليگرافى بريتانى و واشنتن پۆست بڵاويان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ژنه وه‌ك خۆى باسيكردووه، له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى كۆشكى سپييه‌وه داوايكردووه، هه‌ريه‌ك له ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ى ببينێت.
ماكلۆرين، له 1909 له ويلايه‌تى ساوس كارۆلينا له‌دايكبووه. پێشتريش له رێگه‌ى يوتيوبه‌وه هه‌مان داواى بۆ بينينى ئۆباما و مێشێلى هاوسه‌رى ئۆباما خستبوويه‌ڕوو.