بولبول كۆچی دواییكرد

"بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەستدا"

K24 - ھەولێر:

تەحسین ئیسماعیل، ناسراو بە "بولبول" ھونەرمەندی بواری شانۆ و دراما لە شاری ھەولێر ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا تەحسین ئیسماعیل، ناسراو بە بولبول بەھۆی نەخۆشییەوە لە شاری ھەولێر كۆچی دواییكرد".

سەرچاوەکە گوتیشی: "ئەو ھونەرمەندە ماوەیەكی زۆرە نەخۆشبوو لە سەر جێگا كەوتبوو".

تەحسین ئیسماعیل، ساڵانێكە لە بواری شانۆ و دراما كاری دەكرد و یەكێك بوو لە ئەكتەرە خۆشەویستەكان لە نێو هەوادارانی، ماوەیەك پێش ئێستا تووشی نەخۆشیی جگەربوو و ئەمڕۆ گیانی سپارد.