"200 كۆچبه‌ر" چاوه‌ڕوانی باشبوونی كه‌ش و هه‌وان

K24 ـ هه‌ولێر
به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێككاری توندی چاودێریكردنی سنووره‌كانی ئه‌وروپا، قاچاغچییه‌كان رێگەی نوێ ده‌دۆزنه‌وه بۆ گەیاندنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا و بەپێی ئاژانسێکی ئەڵمانیا نزیكه‌ی 200 كۆچبه‌ر له لیبیا له چاوه‌ڕوانیی په‌ڕینه‌وه‌ن بە دەریا بۆ ئەوروپا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی ئه‌ڵمانیا، له ئه‌نجامی توندكردنی رێوشوێنی چاودێریکردنی سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان توركیا و یۆنان، بۆ گه‌یشتنیان به وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچبه‌ران روویان له رێگەی دیكه كردووه.
ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه، نزیكه‌ی 200 كۆچبه‌ری وڵاته جیاوازه‌كانی ئه‌فریقا، چاوه‌ڕوانی باشبوونی كه‌ش و هه‌وا ده‌كه‌ن له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و چوونیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئاژانسه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته روو کە: به‌هۆی جه‌نگ و شڵه‌ژانی دۆخی ئه‌منیی، ژماره‌ی كۆچبه‌رانی سووریا له زیادبووندان و "پێشبینی ده‌كرێت" بانده‌كانی قاچاغچیی رێگایه‌كی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران، ئه‌ویش له رێگەی وڵاتانی جۆرجیا و رووسیا و دواتر بۆ ئه‌لبانیا و په‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئیتاڵیا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توند له سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، بوەته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی كۆچبه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
سەرچاوە: DW، وه‌رگێڕانی: ن، ف