نرخی نەوت بەرزبوویەوە
K24 – هه‌ولێر:
له‌به‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژمارەی پرۆسەکانی هەڵکەندنی بیرە نه‌وت له ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی زیادبوونی نه‌وت له بازاڕه‌كان وا ده‌كات لاوازبوونی بازاڕیی نه‌وت به‌رده‌وامبێ.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساس له گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كان، زیاتر له 3.4% به‌رزبوویه‌وه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و جۆره به 30.65 دۆلاری ئه‌مریكیی فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت، به رێژه‌ی 3.2% به‌رزبوویه‌وه و یه‌ك به‌رمیلی به 34.06 دۆلار فرۆشرا.
رۆژی هه‌ینیی 19 شوبات 2016 نرخی ئه‌و دوو جۆره‌ی نه‌وتی خاو به رێژه‌ی نزیكه‌ی 4% دابه‌زیی.
لای خۆیانه‌وه شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن: "كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی بیر هه‌ڵكه‌نەكانی نه‌وت له ئه‌مریكا، كه پێشبینیی ده‌كرێ له 2016 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش دابه‌زێنێ یارمه‌تیده‌ر بوونە بۆ پشتیوانیكردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت".
بانكی گۆڵدمان ساكس رایگه‌یاند: "26 پرۆسەی هه‌ڵكه‌ندنی بیرە نه‌وت له ئه‌مریكا له‌كار وه‌ستاون، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه له 2016، ئاماژه‌یه‌كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا به‌رێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند و رۆژانه 445 هه‌زار به‌رمیل كه‌مده‌بێته‌وه".
سه‌ره‌رای ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران دەڵێن: "به‌هۆی به‌رده‌وامیی زیادبوونی نه‌وت له بازاڕه‌كان، هێشتا بارودۆخه‌كانی بازاڕ سست و لاوازن".
بانكی مۆرگان ستانلی رایگه‌یاند: "له‌و مانگانه‌ی دواییدا، ئاستی داواكارییه‌كان به تایبه‌تی بۆ (به‌نزین) زۆر دابه‌زیون، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینیی دابه‌زینی زیاتری بازاڕ بكه‌ین و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگییش بۆ بازاڕه‌كان كاتێكی زۆری پێویسته".
له لایه‌كی دیكه‌وه له راپۆرتێكیدا ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت له 2017 ده‌ستپێده‌كات"، ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئاستیی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا دووباره به‌رزده‌بێته‌وه و له 2021 ده‌گاته به‌رزترین ئاستی".
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی روونیشیكرده‌وه: "تا پێش 2017 خستنه‌ڕوو و داواكاریی، هاوسه‌نگ نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێژه زۆره‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراو رێگر ده‌بێ له‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت باشبنه‌وه".
ئاژانسه‌كه زیاتر گوتی: "به‌هۆی بارودۆخی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی نه‌وت، ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه ناده‌ن تا ماوه‌یه‌كی دووری مامناوه‌ند، بارودۆخه‌كانی باشبنه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: موحسین حوسێن