پۆگبا: ئه‌گه‌ر ئه‌وان بایرن میونشنن، ئێمه‌ش یوڤێنتۆسین!
پۆل پۆگبای ناوه‌راستكاری یوڤێنتۆسی ئیتاڵی نایشارێته‌وه كه بایرن میونشن تیپێكی گه‌وره‌یه و خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی ئه‌زموونداره و به‌ربژێره بۆ گه‌یشتن به چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام دووپاتیده‌كاته‌وه هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس ترسی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه تیپێكی گه‌وره‌یه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی یوێفا، پۆگبا ده‌ڵێت "بایرن میونشن تیپێكی گه‌وره‌یه و خاوه‌نی یاریزانی گه‌وره و به ئه‌زموونه، له‌توانایاندایه هه‌ر كاتێك ئه‌نجامی یاری بگۆڕن، به‌ڵام ئێمه‌ش یوڤێنتۆسین، به‌هه‌مان شێوه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ین، به‌ربژێر نین بۆ گه‌یشتن به چاره‌گی كۆتایی، به‌ڵام ئه‌وه وامان لێده‌كات باشتر بین و شتێكمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆڕێنین، ده‌جه‌نگین و كار بۆ رفاندنی بلیتی گه‌یشتن به چاره‌گی كۆتایی ده‌كه‌ین".
له كۆتایی قسه‌كانی پۆگبا ده‌ڵێت "ئارتۆریۆ یاریزانێكی گه‌وره‌یه، له‌نێو یاریگا جوڵه‌ی زۆره و ده‌توانێت گۆڵ تۆماربكات، هه‌مووان باش ده‌یناسین له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆشاییه‌كانی لێ بچووك بكه‌ینه‌وه".