مەسرور بارزانی: جگه له چاكسازی هیچ رێگایه‌كی دیكه نییه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به گرنگی سه‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ چاكسازی و جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانیش كرده‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف و ته‌ندروست و راشیگه‌یاند، جگه له چاكسازی هیچ رێگایه‌كی دیكه نییه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی كوردستانیشی به به‌رپرس زانی له‌و ره‌وشه‌ی ئێستای كوردستان و رایگه‌یاند، هه‌ر لایه‌ك به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی، به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و له كه‌موكوڕییه‌كانیش به‌رپرسن و جه‌ختیشی كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
لێدوانه‌كانی مه‌سرور بارزانی، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و ئه‌نگۆس مه‌كی، كۆنسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته هاتن له هه‌رێمی كوردستان.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی چاکسازی کاتی پێویستە، بەڵام هه‌رێمی كوردستان پێویستیی خێرا و هەنووکەیی بە پاڵپشتی دارایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە، چونکە پاڵپشتی پێشمەرگە و خەرجیی بەرەکانی جەنگ دواکەوتنی زیاتر هەڵناگرێت.