راپۆرتێكی ئه‌مریكیی: ژماره‌ی منداڵان له پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی داعش زیادیكردووه

K24 – هه‌ولێر:
داعش وێنه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌نی 11 ساڵان بڵاوكرده‌وه، له‌ناو ئۆتۆمبێڵێكی زرێپۆشی بۆمبڕێژكراو، به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، ده‌ستی باوكی ماچ ده‌كا، ئه‌و منداڵه مانگیی رابردوو له حه‌له‌ب خۆی ته‌قانده‌وه.
داعش زنجیره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه ئه‌وه‌یان نیشاندا، باوكێك خواحافیزی له كوڕه‌كه‌ی ده‌كا به‌ر له‌وه‌ی كوڕه 11 ساڵانه‌كه‌ی بنێرێت و خۆی له باكووری حه‌له‌ب بته‌قێنێته‌وه، ئه‌و منداڵه‌ش یه‌كێكه له كۆی ئه‌و 89 كه‌سه‌ی كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵان بووه و به درێژایی ساڵی رابردوو كوژراون و داعش له پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان به‌كاری هێناون.
(سه‌نته‌ری نه‌هێشتنی تیرۆر) له ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی ئه‌مریكا له وێست پۆینت، راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه و رایانگه‌یاندووه: "داعش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر، منداڵان و گه‌نجان چه‌كدار ده‌كا".
كۆپییه‌كی ئه‌و راپۆرته دراوه‌ته رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆستی ئه‌مریكیی و بڕیاریشه له رۆژی هه‌ینی داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وه.
لای خۆیانه‌وه توێژه‌ران له زانكۆی ڤێرجینیای ئه‌مریكا، به درێژایی 13 مانگ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوی داعش كردووه، ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ش: "به به‌راورد به ساڵی 2014، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ساڵی پار به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كاندا كردووه، سێ ئه‌وه‌نده زیادیكردووه".
توێژه‌ران هۆكاری به‌كارهێنانی منداڵان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "داعش بۆ پڕوپاگه‌نده منداڵان به‌كارده‌هێنێ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌وان ده‌توانن خۆیان له پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كان لابده‌ن".
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، داعش ئه‌و منداڵانه‌ی له پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌كارده‌هێناون، زۆربه‌یان له عێراق یان له سووریا‌ن، هه‌ندێكیشیان منداڵانی وڵاتانی دیكه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووریی ئه‌فریقیا، به‌لایه‌نی كه‌میش چوار له منداڵانی رۆژئاوایی كه كه دووانیان به‌ریتانی و یه‌كێكیش فه‌ره‌نسی و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ئوستورالی بووه، له‌لایه‌ن داعشه‌وه له كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان به‌كارهێندراون".
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودیی+بی بی سی عه‌ره‌بی
و: م.ح