حه‌شدی شه‌عبی داوای چۆڵكردنی سایلۆی خورماتوو ده‌كات و كوردیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌

هه‌مان بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتریان دووباره‌ كرده‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/654a42b6-f2b8-45f2-9be7-350d950627e5/kobunewei%20kurd%20u%20heshd.ism/manifest

K24 - تازه‌خورماتوو:

کۆبوونەوەی باڵای کورد و حەشدی شەعبی له‌ تازه‌خورماتوو بەرێوەچوو, پێشبینی دەکرا لەکۆبوونەوەکەدا "بڕیاری گرنگ" سەبارەت بە کۆتایھێنانی گرژییەکانی قەزاکە بدرێت بەڵام بەرھەمی  کۆبوونەوەکە ئیدانەکردنی کاری رفاندن و کوشتنی ھاوڵاتییان و سزادانی ئەنجامدەرانی بوو کە لە کۆبوونەوەکانی رابردووشدا جەختیان لەسەر کرابوونه‌وە.

ھاونشتیمانییانیش متمانەیان بەکۆبوونەوەکان نەماوەو داوا دەکەن چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

کێشەکانی تازه‌خوورماتوو و بەردەوامی رفاندن و کوشتنی ھاووڵاتییان، جارێکی دیکە بەرپرسانی کووردوو حەشدی شەعبی کۆکردەوە.

کۆبوونەوەی ئەمجارە کە لەئاستێکی باڵادا بەرێوەچوو, ھەمان ئەو خاڵانەی  کۆبوونەوەکانی رابردوویان دووبارەکردەوە کە پێشتر لەسەری رێککەوتبوون.

به‌ گوێره‌ی زانییارییەکانی کوردستان ٢٤. لە ئێستادا  خاڵی ناکۆکی نێوان کورد و حەشدی شەعبی, چۆڵکردنی سایلۆی خوورماتووە لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەو رادەستکردنەوەی بازگە سەرەکییەکانی خوورماتووە بۆ ھێزەکانی پۆلیس, کە بەردەوام حەشدی شەعبی داوای دەکات, لایەنی کوردیش رەتیدەکاتەوە.