رۆناڵدۆ، ناپۆلی بۆ بردنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی به‌ربژێر ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رایده‌گه‌یێنێت، ناپۆلی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته پاڵه‌وانی سیریا ئه‌ی ئیتاڵیا.
رۆناڵدۆی هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی یانه زڵهێزه‌كانی ئه‌ورووپا، هانی ناپۆلی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه ببێته پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی.
رۆنالدۆ ده‌ڵێت: ناپۆلی ئاستییكی زۆر به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزه نازناوه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
رۆناڵدۆ پێشتر له ریزی یانه‌كانی ئایندهۆڤن، ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید یاریی كردووه، له‌گه‌ل به‌رازیلیش مۆندیالی 2002ـی به‌ده‌ستهیناوه.