واده‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مۆسكۆ و واشنتۆن، كه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا رووسه‌كه‌ی، بڵاوكرایه‌وه، رۆژی 27ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، ئاگربه‌ست له سووریا راده‌گه‌یه‌نرێت و ئاگربه‌سته‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، شه‌وی 27ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، كاتژمێر 22، به‌كاتی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه جێبه‌جێده‌كرێت، كه له ململانێكانی سووریادا به‌شدارن و پێشتر رایانگه‌یاندووه رێز له به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه بگرن".
راگه‌یاندراوه‌كه واشنتۆن و مۆسكۆ مۆڵه‌تی 12 كاتژمێری به لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ململانێی سووریاداوه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی خۆیان به‌و رێككه‌وتنه رابگه‌یه‌نن.
مۆسكۆ و واشنتۆن، سه‌رۆكایه‌تی گرووپێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتیكردنی سووریا ده‌كه‌ن و گرووپه‌كه 17 وڵات له خۆ ده‌گرێت.