بە ڤیدیۆ... لە ھەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار راگەیاندرا

"تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7c056d53-b753-4c89-86e9-a1ffb7b6646a/kongray%20rojnamawani%20barewabarayati%20polisi%20hawler.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری راگەیاند كە "تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە".

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبدلخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "لەم ماوەیەدا ژمارەیەك تاوانبار بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر لە شاری ھەولێر دەستگیركراون".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەو تاوانبارانەی دەستگیریان كردوون تاوانی جیاجیان ئەنجامداوە، وەك كوشتن، دزیكردن، چوونە سەرماڵی خەڵك، تەقەكردن".

داڕشتنەوە: هەڤاڵ مەلا