بێكهام داواكارییه‌كی له مۆرینهۆ هه‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
داڤید بێكهام ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئینگلیزی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ talksportـی به‌ریتانیا، داوا له خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كات به خێرایی بۆ پرێمه‌ر لیگ بگه‌ڕێته‌وه.
مۆرینهۆ دوای دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی له مانگی دێسێمبه‌ری 2015ـه‌وه بێ یانه‌یه، ئێستایش ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالییه بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویس ڤان خالی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد به‌ربژێره.
بێكهام ده‌ڵێت: هیوا خوازم مۆرینهۆ بۆ پرێمه‌ر لیگ بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و خوله پێویستی به راهێنه‌رێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه.
ڤان خال له 2014 له شوێنی داڤید مۆییس ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی مانچێسته‌ری وه‌رگرت و ئێستایش له‌ژێر فشارێكی زۆردایه و به‌رده‌وام باس له دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كرێت.