كورتوڵموش باسی ناسنامه‌ی"خۆكوژه‌كه‌ی" ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24- هەولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له تومه‌تباره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركراون و په‌یوه‌ندییان به په‌یه‌ده‌وه هه‌یه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، نو‌عمان كورتوڵموش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە راشیگه‌یاند: "تاكوو ئێستا ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئاشكرا نه‌بووه و شیكاریی بۆ دی ئێن ئه‌یەکەی ده‌كرێت، هه‌ر كاتێك ئاشكرا بوو بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام گۆڕانكاریی له ناسنامه‌ی بكوژه‌كه هیچ شتێك له ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕێت".
كورتوڵموش ئاماژه‌شی كرد كه: "له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده)ه‌وه هاتوون و په‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به (په‌یه‌ده) و پارتی كریكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌یه".
ئه‌م لێدوانانه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته هاتن.
له 18ی شوبات/فه‌برایه‌ر 2016 له نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له شاری ئه‌نقه‌ره، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، بووه هۆی كوژرانی 28 كه‌س و برینداربوونی 65 كه‌سی دیكه.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د