هێنری: مێسی له دڕنده‌یه‌كی پیاوكووژ ده‌چێت
K24 ـ له‌نده‌ن
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ئارسێناڵ و بارسێلۆنا كه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ به یه‌ك ده‌گه‌ن، تیری هێنری یاریزانی فه‌ره‌نسی كه پێشتر له ریزه‌كانی هه‌ردوویانه یاریی كردووه له بابه‌تێكدا كه له رۆژنامه‌ی Sunـی به‌ریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مێسی له ئاستی ئاسایی خۆیدا بێت، هیچ هێزێك توانای راگرتنی نییه.
هێنری ته‌مه‌ن 38 ساڵان ده‌شڵێت: زۆرجار كاتێك مێسی ده‌بینیت، گومان له مرۆڤبوونی ده‌كه‌یت، ئه‌و له دڕنده‌یه‌ك ده‌چێت كه چۆن ركابه‌ره‌كانی ده‌كوژێت.
هێنری له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هانده‌رانی ئێستای كه‌ته‌لۆنیا زۆر خۆشبه‌ختن كه هه‌فتانه به دیار نماییشی مێسی داده‌نیشن. ده‌شڵێت: ئاستی ئێستای مێسی زۆر به‌هێزتره له‌وكاتانه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه له بارسێلۆنا یاریمان ده‌كرد.
هێنری له نێوان ساڵانی 1997 تا 2010 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا جامی جیهانی 1998ـی بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كانی برده‌وه.
پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی مۆناكۆ، یوڤێنتۆس، ئارسێناڵ، نیویۆرك رید بوڵزیش كردووه.