زانیاریی لە بارەی گۆڕانكاریی لە پشووەكانی پەروەردە
K24 - ھەولێر:
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، گۆڕانكاریی لە پشووی وەرزی بەھار و پشووەكانی دیكەدا ناكرێن.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "هەموو مامۆستایان و قوتابیانى خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە پشووى بەهار و پشووەکانى دیکەی دەکەونە نێو خوێندنەوە گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە و وەك خۆیان دەمێننەوە".
وەزارەتی پەروەردە رونیكردوەتەوە: "سەبارەت بە پشووى بەهاریش و بۆ بەرچاوڕوونى زیاتر لە (11/3 تا 26/3) یە، واتە (26/3) دەوامى فەرمىی دەستپێدەکاتەوە".
ئەم راگەیاندراوەی وەزارەتی پەروەردە لە كاتێكدایە بەھۆی قەیرانی دارایی و دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچەكانیان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانیی و ھەڵەبجە بەھۆی بایكۆتكردنی دەوام لە لایەن مامۆستایان دەرگاكانی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن داخران.