نوێترین چاره‌سه‌ر بۆ شه‌كره دۆزرایه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه‌مخه‌وی هۆكارێكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌شی ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه.
هه‌ندێكجار مرۆڤ ناچارده‌بێت ماوه‌یه‌كی كه‌م بخه‌وێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات. به‌ڵام قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مخه‌وییه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی سروشتی جارانی.
كه‌مخه‌وی چه‌ندین ئه‌نجامی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و باری ده‌روونی هه‌یه، چونكه كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ستیاریی خانه‌كان به‌رامبه‌ر رژێنی ئه‌نسۆلین، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره ئه‌وه‌یه نوستن به گوێره‌ی كاتی پێویست ئه‌و كاریگه‌ریه ناهێڵێت و له‌و باره‌وه له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دۆخێكی باشتر.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئه‌مریكایی له زانكۆی كۆلۆرادۆ توێژینه‌وه‌كیان له‌سه‌ر 19 كه‌س ئه‌نجامدا، له میانه‌ی چاودێریكردنی كاتی نوستن و خواردنی به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت، كه‌مخه‌وی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له خوێن و هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌مخه‌وتن ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه و به‌وهۆیه‌وه رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌بێته‌وه.
شه‌كر خۆراكێكی راسته‌وخۆی خانه چه‌وره‌كانی له‌شی مرۆڤه و زیادبوونی بڕه‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر رێژه‌ی ئه‌نسۆلین له خوێن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توشبوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره كه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان.
سه‌رچاوه: دۆیچەڤێڵڵا، وه‌رگێڕانی: ن.ف