ئانێلكا باشترین یاریزان و راهێنه‌ری مێژوو دیاریی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
نیكۆلاس ئانێلكا یاریزانی پیشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر نازناوی باڵۆندۆر هاته ده‌نگ.
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فرانس فوتبۆڵ، ئانێلكا ده‌ڵێت: به بۆچوونی من رۆناڵدۆی به‌رازیلی باشترین یاریزانه له جیهان و ئه‌و دیارده‌یه‌كه دووباره بوونه‌وه‌ی نییه.
ئانلیكای 36 ساڵ، له درێژه‌ی ئه‌و چاوپیكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، راسته ئێستا مێسی شایه‌نی ئه‌وه‌یه پینج جار باڵۆندۆر به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام رۆناڵدۆی به‌رازیلی تاكه یاریزانه و له‌سه‌رووی هه‌موو یاریزانانه له جیهاندا.
ئه‌نلێكا ده‌شڵێت: رۆناڵدۆ له بیر‌و هزرم ناچێته ده‌ره‌وه، هه‌میشه سه‌رسامم به‌و یاریزانه، بۆیه گه‌ر له‌من ده‌پرسن ئه‌وا ته‌نیا رۆناڵدۆی به‌رازیلی له سه‌رووی هه‌موو یاریزانانه‌وه ده‌بینم.
سه‌باره‌ت به راهێنه‌رانیش ئه‌و یاریزانه ده‌ڵێ ئانچیلۆتی باشترینه و زیدانیش بۆ ئیستای مه‌رید زۆر گونجاوه.
نیكۆلا ئانێكلا، پێشووتر له ریزی یانه‌كانی ریال مه‌درید، لیڤه‌رپوول، ئارسێناڵ، مان سیتی، چێڵسی، فێنه‌رباهچه و یۆڤینتۆس یارییكردووه یه‌كێك بووه له باشترین هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌ورووپا.