ئاشتی هه‌ورامی ئه‌و لێدوانه‌ی بۆ كوردستان 24 دا
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24، ئاشتی هه‌ورامی رایگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌و به‌رواره نین كه ئه‌مڕۆ له ئاژانسیی رۆیته‌رز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دیاریكراوه.
ئاژانسیی هه‌واڵی رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گواستییه‌وه: "به‌هۆی باریی ئه‌منی له توركیا، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێی توركیاوه تا پێش 29 ئه‌م مانگه ده‌ستپێناكاته‌وه".
لای خۆیه‌وه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان گوتی: "ئێمه ئاگاداری ئه‌و به‌رواره نین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كه وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاژانسیی رۆیته‌رزی گوتووه".
پێشتر له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان رایگه‌یاند: "به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ناو خاكی توركیا، له 17 ئه‌م مانگه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ستاوه".
لای خۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رایگه‌یاندووه: "به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك له 200 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ 120 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مكراوه‌ته‌وه".
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئێستا رۆژانه نزیكه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێته پاڵاوگایه‌كی بچووك له كه‌ركووك، نزیكه‌ی 70 هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی ئه‌مباره‌كانی نه‌وتی نزیك له شاره‌كه ده‌كا.
ئا: موحسين حوسێن