بۆ گۆڕانكاریی له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌كێتی پڕۆژه‌ی هه‌یه‌

"پڕۆژه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانه‌"

K24 ـ هه‌ولێر

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەو گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەداتە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی.

ئەندامێکی  ئەو فراکسیۆنەش دەڵێت: پرۆژەکەمان ئاراستەی حزب کردووە و داواشمان کردووە کاتێکمان بۆ کۆبوونەوە لەسەر پرۆژەکەمان بۆ دیاری بكەن، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: ئەم هەموو پرۆژەیە ته‌نیا بۆ موزایەدەی سیاسییە.

لایەنە سیاسیەکان ئەم وەرزە بە پرۆژە بەرێ دەکەن، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان دەکەن.

به‌گوێره‌ی ئەو پرۆژەیە فراکسیۆنی سەوز پێشنیازی کردووە حکوومەت هەڵوەشێتەوە  و گۆرانکاریش لە سەرۆکایەتی پەرلەماندا بکرێت، ئێستا ئەم فراکسیۆنە چاوەرێی وەڵامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیەتی .

ساڵح فەقێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانەکان رۆژ بە رۆژ پرۆژە بۆ چارەسەر ی قەیرانەکان رادەگەیەنرێت.

پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات یەکێتی سیاسەتی روون نیە بۆیە دەتوانێت لایەنێکی دیار بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەو پەرلەمانتارە بێ هیوایە لە چارەسەری قەیرانەکان و دەڵێت ئەم بارودۆخە تا ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت.

داڕشتنه‌وه‌ی: ن.ف

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bc8e7a53-d32c-45c9-8ac1-fefc432f49fc/ynk%20w%20krg11.ism/manifest