ئاسۆى له‌يه‌ك نزيكبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕان ده‌ركه‌وتووه‌

باس لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی دەكرێت.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/00c4c60f-3e6b-45ab-8690-33e08e9408ad/parti%20u%20goran.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دوای چوار مانگ لە درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئێستا ئاسۆی لێكنزیكبوونەوە و كۆتایھاتن بە ناكۆكییەكانیان نێوانیان دەركەوتووە و باس لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی دەكرێت.

لایەنە سیاسییەكانیش لایانوایە كۆبوونەوەی ئەو دوولایەنە و چارەسەركردنی كێشەكانییان گۆڕانكاری بەسەر كۆی كێشەكانی ھەرێمی كوردستان دەھێنێت.

ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سياسیيەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بووه‌تە وێردی سەرزمانی بەرپرسانی باڵای هەردوولا, ئێستا بە ئاشکراو بەنهێنی بەرپرسانی باڵای ئەو دوو پارتە سیاسیيەی باشووری کوردستان خواستی یەکتر بینیان هەیە، بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: دواجار ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت لەسەر یەک مێز دابنیشین و کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین.

سەعید پشدەری بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان

عومەر محەمەد عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی ئەو پياوه‌يه‌، كه‌ ساڵانێکە لە نێو خۆی حزبەکەیدا بەعومەری فریشتە ناوی دەهێنرێت، دەڵێت: هەرچی لەتوانای ئێمەدا بوو بۆ لێکنزیکردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی کردمان و درێغیمان نەکرد، پێویستە ئەو دوو حزبە هەست بەوە بکەن کە ئێستا کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی مەترسیداردایە.

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە فەرمی داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، وتەبێژی ئەو حزبە پێی وایە ئەگەر ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ئێستا بەردەوام بێت عاقیبەتی ئەزموونی کوردستان باش نابێت و دواجار هەمووان باجەکەی دەدەین.

دوایین کۆبۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەنێوان لایەن لایەنە سیاسیيەکانی باشووری کوردستان بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی سیاسی لە رۆژی 8ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی رابردوو بوو لە ئۆتێل شاری جوان لە سلێمانی، بەڵام دواتر بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان و درووستبوونی پشێوی خۆپیشاندان لە شوێنی کۆبوونەوەکە پەیوەندی سیاسی لایەنەکان پچڕا، لەو رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ لایەکیان دانی خێر بەوی ديكه‌دا نانێت.