"كابووسێك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌رده‌كه‌وێت"
K24 – هه‌ولێر:
ده‌ركه‌وتنى هه‌ر نموونه‌يه‌كى فڕۆكه‌ى جه‌نگى سو – 30ى رووسيايى له لاى ئێران، واده‌كات ئێران ببێته كابووسێك بۆ نه‌ياره‌كانى. ئه‌مه ده‌قى په‌ره‌گرافێكى وتارى گۆڤارى National interest.
گۆڤاره‌كه باسى له‌وه كردووه، تا ئێستاش فڕۆكه‌ى جه‌نگيى ئێران ئه‌و فڕۆكه كۆنانه‌ى ئه‌مريكا و سۆڤيه‌تى جاران و چينى كۆنن كه له‌لاى ماوون و ناو به‌ناو نۆژه‌نيان ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران، به گۆڤاره‌كه‌ى راگه‌ياندووه، وه‌زيرى به‌رگرى ئێران، جسێن ده‌هقان، پرسى كڕينى ئه‌و جۆره فڕۆكه‌يه‌ى خستووه‌ته كارنامه‌ى خۆيه‌وه و له‌گه‌ڵ رووسياش پێشكه‌وتنى به‌رچاو له‌و باره‌يه‌وه به‌ديهاتووه و له سه‌ردانى داهاتوويدا بۆ مۆسكۆ، وه‌زيرى به‌رگرى گرێبه‌ستى كڕينى ئه‌و جۆره فڕۆكه‌يه واژوو ده‌كات.
پێشتر حسێن ده‌هقان رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵده‌دات تواناى سه‌ربازى خۆى پێشبخات و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا چاوى له‌وه‌يه فڕۆكه‌ى سو -30 بكڕێت.
گۆڤاره‌كه نووسيويه‌تى: ئێران ده‌يه‌وێت مۆديلى نوێى ئه‌و فڕۆكه‌يه بكڕێت كه هاوشێوه‌ى هيندستان و ماليزيا و جه‌زائير و رووسيا بيخاته راژه‌ى سه‌ربازييه‌وه.
فڕۆكه‌ى "SU-30M2" نرخى هه‌رزانه و توانايه‌كى جه‌نگى پێشكه‌وتووى هه‌يه و به راى گۆڤاره‌كه، كڕينى ئه‌و جۆره فڕۆكه‌يه، بڕيارێكى ژيرانه‌يه، به له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى ئابوورى ئێران.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى ئێستاى ئێران بريتين له (Grumman F-14 Tomcat) ئه‌مريكايى و فڕۆكه‌ى ميگ – 29ى روسيايى.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى.
و: ئ.هـ