سعوودیه و ئیمارات دژی لوبنان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن
K24 ـ هه‌ولێر
سعوودیه و ئیمارات هاووڵاتیانیان هانده‌ده‌ن گه‌شت بۆ لوبنان ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/2/2016، سعوودیه داوای له‌و هاووڵاتیانه‌ی كرد كه له لوبنان نیشته‌جێن، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن. ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه هات حكوومه‌تی ریاز هه‌ڵوێستی دژی حزبوڵای لوبنان وه‌رگرت و هاوكارییه‌كانی به به‌های 3 ملیار دۆلار بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی لوبنان راگرت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له راگه‌یاندنێكدا گوتی: "بۆ سه‌لامه‌تی ژیانیان، داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ین گه‌شت بۆ لوبنان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی له لوبنانیشن وڵاته‌كه جێبهێڵن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی ئیمارات رایگه‌یاند: گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی ئیمارات بۆ لوبنان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌وان بڕیاریانداوه ئه‌ندامانی نێرده‌ی دیپلۆماتی ئیمارات له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بۆ كه‌مترین ژماره كه‌مبكه‌نه‌وه.
بۆ پشتیوانی له رژێمی ئه‌سه‌د و به‌هاوكاریی ئێران، حزبوڵای لوبنان به‌شداره له جه‌نگی سووریا. له‌كاتێكدا دوای له‌سێداره‌دانی زانایه‌كی شیعه له سعوودیه به‌ناوی (ئه‌لنه‌مر) و سوتاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له تارانی پایته‌ختی ئێران، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته پچڕا.
سه‌رچاوه: بی بی سی، داڕشتنه‌وه: ن.ف