ئۆباما: كاتی داخستنی گوانتانامۆیه
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
بۆ داخستنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له پڕۆژه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوایكردووه به‌شێك له زیندانییەکان بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان و "زیندانییە مه‌ترسیداره‌كان"یش له گرتووخانه‌كانی ئه‌مریكا به‌ندبكرێن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ئه‌مریكییه‌كانی لێکەوتووەتەوە.
سه‌باره‌ت به پلانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ داخستنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ، باراك ئۆباما له میانه‌ی وتارێكی له كۆشكی سپی، داوای له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كرد ره‌زامه‌ندیی پیشانبدات له‌سه‌ر ئه‌و پلانه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: "له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر گرتووخانه‌كه زیان به هاوبه‌شیی ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت و خاڵێكی ره‌شه له تۆماری ئه‌مریكا بۆ رێزگرتنی یاسا".
ئۆباما گوتیشی: "به‌رده‌وامبوونی گوانتانامۆ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا".
ئۆباما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ده ساڵی رابردوودا گوانتانامۆ زیانی به جه‌نگی دژی "تیرۆر" گه‌یاندووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ ساڵانه زیاتر له 85 ملیۆن دۆلاری له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه بۆ خه‌رجده‌كرێت و ئه‌گه‌ر گرتووخانه‌كه دابخرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، چوار قۆناغ دیاریكراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی 91 به‌ندكراوی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ بۆ ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه، قۆناغی یه‌كه‌م بریتییه له گواستنه‌وه‌ی 35 به‌ندكراو.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن، وه‌رگێڕانی: ن.ف