ئه‌مریكا: جه‌نگ رانه‌گیرێت سووریا دابه‌شده‌بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر جه‌نگ له سووریا رانه‌گیرێت ئه‌سته‌مه رێگه له دابه‌شبوونی سووریا بگیرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیریی له میانه‌ی وتارێكی له به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌منزیكانه جه‌نگ رانه‌وه‌ستێت، زۆر ئه‌سته‌مه بتواندرێت یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزرێت".
كیریی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی گفتوگۆكان سه‌رینه‌گرت، ئه‌وا پلانی جێگره‌وه هه‌یه".
به بۆچوونی چاودێران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌به‌ستی له "پلانی جێگره‌وه" ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی (وشكانی)یه بۆ رووخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتی: "زۆر گرنگه پشتگیریی له بڕیاری ئاگربه‌ست بكرێت كه له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كاری پێده‌كرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "جه‌نگ له سووریا له بازنه‌یه‌كی وێرانكه‌ر به‌رده‌وامه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هانبدرێن بۆ پشتگیریكردن له ئاگربه‌ست".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكوومه‌تی سووریا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رازیبوون به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و رووسیا و پلانی ئاگربه‌ست چه‌كدارانی داعش و به‌ره‌ی نوسڕه ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: بی بی سی، ئا: ن.ف