داعش هه‌وڵده‌دات چه‌كداره بیانییه‌كان له لیبیا كۆبكاته‌وه

K24- هه‌ولێر
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له دژی داعش، برێت مه‌كگۆرك، رایگه‌یاند داعش هه‌وڵده‌دات زۆرترین ژماره‌ی چه‌كداره بیانییه‌كانی له لیبیا كۆبكاته‌وه.
مه‌كگۆرك گوتیشی: "ئه‌مریكا ئاماده‌یه وه‌ڵامی هه‌ر جوله‌یه‌كی له‌و جۆره بداته‌وه كه هه‌ڕه‌شه ئامێز بێت".
نێردراوی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "چالاكییه‌كانی داعش له لیبیا مایه‌ی نیگه‌رانین به تایبه‌ت بۆ ئه‌مریكا، كه رۆژی هه‌ینیی رابردوو هێرشێكی ئاسمانیی كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شقپێكردنی سه‌ر به توندره‌وه‌كان له لیبیا، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه په‌یوه‌ندیی به هێرشه‌كانی تونده‌ره‌وه‌كان هه‌بوو كه ساڵی پار له تونس روویاندا".
مەكگۆرك له لێدوانه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له كۆشكی سپی گوتی: "ئه‌مریكا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ر پێشهاتێك، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی راگرتنی ئاگربه‌ست له سووریا له نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن كه رۆژی شه‌ممه ده‌كه‌وێته بواری جیبه‌جێكردن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د