ئۆپێك داوای هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌كات لەبارەی نەوتەوە
K24 ـ هه‌ولێر
نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوی ئۆپێك داوای له وڵاتان كرد، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی بازاڕی نه‌وت هه‌نگاوی خێرا ئه‌نجامبده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای (سۆمۆ) و نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوی ئۆپێك، فه‌لاح ئه‌لعامری له كۆنگره‌ی (ئه‌رجوس بۆ نه‌وتی خاو) له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات گوتی: "بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی له بازاڕه‌كانی جیهان، پێویسته وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك و ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه هه‌نگاوی خێرا بگرنه‌به‌ر، به پێچه‌وانه‌وه زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه چاكبوونه‌وه‌ی كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت".
نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك گوتیشی: "هه‌ره‌سهێنانی بازاڕی نه‌وت په‌یوه‌ندی نیه به به‌رهه‌مهێنانی عێراق و له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه به‌رهه‌مهێنانی عێراق زیاتر له 4 ملیۆن به‌رمیل بووه له رۆژێكدا به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌نگاوه‌كان بۆ سڕكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له جیهاندا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه ڤه‌نزوێڵا كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوی ئۆپێك هه‌وڵده‌دات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان وڵاته زلهێزه‌كانی ئۆپێك له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو پێكبهێنێت.
پێشتریش بێژەن زەنگەنە، وەزیرى نەوتى ئێران رایگەیاندبوو پێشنیازى وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت بۆ سڕکردنى بەرهەمهێنان مایەى پێکەنینە، چونکە ئەو پێشنیازە رێگا بە ئێران نادا بەشى خۆى لە بازاڕی نەوت بە دەستبێنێتەوە.
ئاژانسی قوتابیانى ئێران بۆ هەواڵ (ئیسنا) بڵاویکردەوە، وەزیرى نەوتى ئێران رایگەیاندووە: "پێشنیازى وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت بۆ سڕکردنى بەرهەمهێنان مایەى پێکەنینە، چونکە ئەو پێشنیازە رێگا بە ئێران نادا بەشى خۆى لە بازاڕی نەوت بە دەستبێنێتەوە کە لە کاتى سزاکان لە دەستى دابوو".
بێژەن زەنگەنە گوتیشى: "لەو چەند ساڵەى رابردوودا هەندێک لە دراوسێکانمان ئاستی بەرهەمهێنانى نەوتیان بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیادکردووە، ئێستاش ئەوان ئەو بوێرییەیان هەیە بڵێن دەبێ هەموومان بەیەکەوە بەرهەمەکان سڕ بکەین".
گوتیشى: "ئەوان بەرهەمەکانیان لە ئاستى 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا سڕ دەکەن، ئێمەش دەبێ بەرهەمەکانمان لە ئاستى یەک ملیۆن بەرمیل رۆژانە سڕبکەین، ئەوەش پێشنیازێکە مایەى پێکەنینە".
پێشتریش وەزیرى نەوتى سعودییە بە دوورى دانابوو بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکرێتەوە.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، ئه‌لعه‌ره‌بییه، وه‌رگێڕانی: ن.ف