دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دروست دەکرێن
K24 ـ هه‌ولێر
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بیی، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له پارێزگای ئه‌نبار، سوپای ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی لەو پارێزگایە داده‌مه‌زرێنێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، یه‌كێك له بنكه‌كان له باكووری شارۆچكه‌ی فه‌للوجه ده‌بێت و ئه‌وه‌ی دیكه له نزیك سنووری عێراق و سووریا ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش دەکات له قۆناغه‌كانی داهاتوودا ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له پارێزگای ئه‌نبار زیاد ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره.
ئه‌مه له كاتێكدایه له دوای رزگاركردنی شاری رومادی له لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان، تاكوو ئێستا چه‌ندین ناوچه‌ی وه‌كوو شارۆچكه‌ی فه‌للوجه و هیت له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی داعش ماون و رزگارنه‌كراون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به پشتیوانی چه‌كدارانی هۆزه‌كانی ئه‌نبار و حه‌شدی شه‌عبیی، شاری فه‌للوجه‌یان گه‌مارۆداوه، كه تا ئێستا ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نیی تێیدا ماون.
سه‌رچاوه ئه‌منیی و خۆجێییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، داعش ده‌یان كه‌سی له ئه‌ندامانی هۆزه‌كان ده‌ستگیر كردووه، به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ له نێوان ئه‌و رێكخراوه و چه‌كدارانی هۆزه‌كان له فه‌للوجه (62 كم رژئاوای به‌غدا) وه‌ستاوه.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش زیاتر له 110 كه‌سی له فه‌للوجه ده‌ستگیر كردووه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و چه‌كدارانی هۆزه‌كان وه‌ستاوه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره زیاتر گوتی: "له‌به‌ر مه‌ترسیی لەسەر چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوه‌كان، چه‌كدارانی هۆزه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌زال و جۆلان و عه‌سكه‌ریی كشاونه‌ته‌وه".
لای خۆیه‌وه، عیسا سایر، قایمقامی فه‌للوجه دووپاتیكرده‌وه: "له‌به‌ر مه‌ترسیی له سێداره‌دانی ئه‌و دەستگیرکراوانه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان وه‌ستاون"، گوتیشی: "پێشبینی ده‌كه‌ین، به بیانووی هاریكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، داعش خه‌ڵكی فه‌للوجه گوللـه باران بكات".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، قودسی عەرەبیی، وه‌رگێڕانی: ن.ف