فڕۆكه‌كانى توركيا ئۆپراسيۆنى ئاسمانى دژى په‌كه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند، هێزى ئاسمانى توركيا به هێليكۆپته‌رى جۆری كوبرا، هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له باكووری كوردستان، هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی كوژرانی 9 چه‌كدار.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه له كاتژمێر 06:00 به‌یانی ئه‌نجامدراوه له ناوچه شاخاویه‌كانی ئیدیلی سه‌ر به شیرناخ، له كاتێكدا چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه هه‌وڵیان ده‌دا له سنوره‌كانی سووریا به‌ره‌و ناوچه‌ی ئیدیل بپه‌ڕنه‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت ناوچه‌ی ئیدیل كه‌وتووته ژێر ره‌وشی ناله‌بار و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچوو، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌شكری توركیا دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز.
وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د.