تورکیا داوا دەکات ئاگربەست لە سووریا یەپەگە نەگرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، نیگه‌رانه له پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا كه تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بداته هێزه‌حكوومییه‌كانی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی، كه‌چی هه‌ڵوێستێكی روونی بۆ مه‌رجه تایبه‌ته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نییه.
له گوتارێكیدا بۆ په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره كه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی توركیا په‌خشی كرد، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتی: "توركیا پێشوازیی له هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست له سووریا ده‌كا".
ئه‌ردۆغان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رووسیا و ئێرانی تۆمه‌تباركرد كه "به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمه‌زارانه له سووریا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆ رێگا یه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن هاووڵاتیان بكوژن".
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بیرۆكه‌ی پشتیوانیكردن له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دژی داعش ده‌جه‌نگێ، ئه‌وه ته‌نها درۆیه‌كی گه‌وره‌یه".
ئه‌وه‌شی گوت: "هاوشێوه‌ی به‌ره‌ی نوسره و داعش، پێویسته ئاگربه‌ست له سووریا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیی كورد (په‌یه‌ده) نه‌گرێته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+سكای نیوز- و: م.ح