له ڤيديۆ كۆنفرانسێكدا.. چوار سه‌ركرده‌ی جیهان باس له دۆخی سووریا ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی له به‌یانێكدا رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا تاوتوێی قه‌یرانی مرۆیی له سووریا و په‌نابه‌ران له یه‌كێتیی ئه‌وروپايان كرد.
له به‌یاننامه‌ی كۆشكی سپی هاتووه: له رێگای ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجیلا مێركل و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا د‌یڤید كامیرۆن، پرسی په‌ناخوازان له ئه‌وروپا تاوتۆی كرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی باسی گرنگی شاندی ناتۆ و هه‌ماهه‌نگی له نێوان يۆنان و توركیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنى هاتنی په‌ناخوازان به‌ره‌و ئه‌وروپا كرا. ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرا كه، ده‌رگا كراوه بوو بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی په‌یوه‌ندییان كرد، خۆشحاڵى خۆشیان ده‌ربڕی به راگرتنی شه‌ڕ له سووریا و داوایانكرد هه‌موو لایه‌ك په‌یگیری پێ بكه‌ن، داواشیانكرد كه پرسی ده‌ستهه‌ڵات له سووریا به رێگه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت كه ئاشتی و حكووومه‌تیكی شه‌رعی بۆ گه‌لی سووریا به دواوه بێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان.
وه‌رگێران: نه‌وزاد محه‌ممه‌د.