ته‌لیسكۆبێكی ئوستورالی سه‌دان گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی نوێ ده‌دۆزێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌شتبه‌ستن به به‌كارهێنانی وه‌رگری تازه بۆ پێوانه‌كردنی شه‌پۆڵی بێته‌ل، ته‌لیسكۆبێكی ئوستورالی سه‌دان گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی له دواوه‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی كاكێشان له بۆشایی ئاسماندا تێبینیی كردووه.
زانایان له روانگه‌ی ته‌لیسكۆبی پاركس (355كم رۆژئاوای سیدنی) رایانگه‌یاند: "883 گه‌له‌ئه‌ستێره‌یان تێبینیی كردووه كه سێیه‌كیان پێشتر نه‌دۆزراونه‌ته‌وه"، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ش له دواین ژماره‌ی بڵاوكراوه‌ی (گه‌ردوونناسی) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆ پشكنینی ناوچه‌یه‌كی نزیك له سه‌نته‌رێكی بۆشایی ئاسمان له نێوان گه‌له ئه‌ستێره‌كان كه پشێوی تاودان و هێزیی راكێشانی تێدابووه، زانایان ئه‌و گه‌له ئه‌ستێرانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه: "به‌كارهێنانی شه‌پۆڵه بێته‌له‌كان بواری بۆ زانایان ره‌خساندووه ناوچه‌كانی دواوه‌ی ئه‌ستیره‌كان و تۆزی گه‌ردوونی له گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی كاكێشان ببینن، كه پێشتر ریگربوون ببینرێن".
لیسته‌ر ستافلی-سمیس مامۆستا له سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه له شه‌پۆڵه گه‌ردوونییه‌كان له زانكۆی (ویستێرن ئوستورالیا) گوتی: "به به‌كارهێنانی هه‌مان ته‌لیسكۆب كه گرته ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی كه‌شتیی ئاسمانیی ئه‌پۆللۆ11 په‌خشكردووه، سه‌دان گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی نوێ دۆزراونه‌ته‌وه".
ستافلی-سمیس زیاتر گوتی: "ته‌كنیكیی ئه‌لیكترۆنی كۆن به ته‌واوه‌تی جیاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه وامان لێده‌كا به‌رده‌وام ئه‌و ته‌لیسكۆبه كۆنانه به‌كاربێنین".
ئه‌و زانایه كه یه‌كێكیشه له گه‌وره توێژه‌ران له بڵاوكراوه‌ی گه‌ردوونناسی ئه‌وه‌شی گوت: "له‌وه‌ته‌ی روودانی یه‌كه‌م لادانی گه‌وره بۆ فراوانبوونی گه‌ردوون له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، زانایان ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ناوچه نه‌ناسراوه‌كانی خاڵی پشێوی هێزی راكێشان له بۆشایی ئاسماندا".
لای خۆشییه‌وه مایكل بێرتۆن مامۆستا له كۆلیژی فیزیا له زانكۆی نیو ساوس وێڵز گوتی: "ئه‌و ناوچانه‌ی كه پشێوی هێزی راكێشانیان تیدایه له بۆشایی ئاسمان، ناوچه‌ی نه‌ناسراون و مه‌ته‌ڵی گه‌ردوونن، ئه‌و زانایانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردوون، سه‌ركه‌وتوو بوون بچنه ناویانه‌وه و وێنه‌ی گه‌ردوون ته‌واوبكه‌ن".
ئه‌و ته‌لیسكۆبه ئوستورالیه‌ی ئه‌و سه‌دان گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، له ساڵی 1969 بۆ په‌خشكردنی ڤیدیۆی راسته‌وخۆی نیل ئاڕمسترۆنگ به‌كارهاتووه له‌وكاته‌ی وه‌ك یه‌كه‌م مرۆڤ پێی ناوه‌ته سه‌ر مانگ.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز – و: م.ح