جۆن كیری: پێویستمان به‌وه‌یه سوپاسی كورد بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كوردەكان به باشی شه‌ڕی داعشیان كردووه و پێویسته سوپاسیان بكه‌ین.
جۆن كیری گوتی: "به‌ڕاستی كورد به‌باشی شه‌ڕی داعشیان كرد، پێویسته سوپاسی هێزه كوردییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گوتيشی: "تا ئێستا بەھۆی یاساکانی بەغدا و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ چه‌ك بده‌ینه كورد، به‌ڵام ھاوکارییەکانمان بۆ پێشمەرگە زۆر زیاتر کردووە".
كیری ئه‌وه‌شی گوت: "لەماوەی رابردوودا به بەھای ٦٥ ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمه‌نیمان بۆ ھێزی پێشمەرگە ناردووە کە چەندین جۆر چەک و ئۆتۆمبێڵی سەربازی و فیشەکی لەخۆ گرتووە، له هاوكارییه‌كانیشمان بەردەوام دەبین".
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح