سه‌رپه‌رشتیاری خاڵی سنووری پێشخابوور لێدوانێكی په‌یه‌ده‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

رێگری له‌ هیچ كه‌لوپه‌لێكی بیناسازی نه‌كراوه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/15e1dc8b-05eb-495c-afd8-a454c496017c/barbuhary.ism/manifest

K24 - دهۆك:

شەوكەت بەربوھاری، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووری پێشخابوور لێدوانەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)ی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاستەنگ لەبەردەم گواستنەوەی كاڵاو و كەلوپەلی بیناسازی بۆ رۆژئاوای كوردستان دروستدەكات.

شه‌وكه‌ت به‌ربورهاری، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 گوتی: "ماوه‌یه‌كه‌ په‌یه‌ده‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی خۆیدا باس له‌وه‌ ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بیناسازی ده‌كات بۆ رۆژئاوا".

هه‌روه‌ها گوتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسته‌نگ دروست نه‌كراوه‌ و هه‌موو لایه‌كیش ئاگاداره‌ به‌ر له‌و قه‌یرانی دارایی كوردستان، ره‌وشی خوشك و برایانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ قه‌یراندا تێده‌په‌ڕی و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری مرۆیی گه‌یه‌نرایه‌ رۆژئاوای كوردستان".