جارێكی دیكە نرخی نه‌وت دابه‌زی
K24 - ھەولێر:
نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا 4% نرخه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی سعودییە رایگه‌یاند، وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێكیش ئاماده‌نین به‌رهه‌میان كه‌مبكه‌نه‌وه.
جارێكی دیكە نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا دابه‌زینی بەخۆیەوە بینیی و ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 32 دۆلار و41 سه‌نت دابه‌زی و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش بە 31 دۆلار و 75 سه‌نت له بازاڕه‌كاندا مامه‌له‌ی پێوه ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه هات كه عه‌لی ئەلنوعەیمی، وه‌زیری نه‌وتی سعودییە ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش ئاماده‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نەوت نین، ئەمە له‌كاتێكدایه رۆژانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بێ كڕیار ده‌مێنێته‌وه و ولاتانی به‌رهه‌مهێنەری نه‌وت به شێوازی جیاواز له هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدان.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی.
له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه، زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە.
چاودێرانی بواری ئابووریی ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆربوونی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕێننەوە.
سەرچاوە: AFP، داڕشتنەوەی: شنۆ محەممەد